یەكێتی ئەورووپا سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكات بۆ بەهاناوەچوونی پەنابەرانی رۆژئاوا
برۆكسڵ – KDP.info/ ستروان ستیڤنسن ئەندامی پەرلەمانی یەكێتی ئەورووپا و بەرپرسی یەكێتی ئەورووپا بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی ئەورووپا و عێراقی فیدراڵ لە لێدوانێكدا رایگەیاند: بە شێوەیەكی ئارام و گەشەسەندن ژیان لە هەرێمی كوردستان ژیاوەتەوە و لەگەڵ كردنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە قوتابخانە و زانكۆ قۆناغێكی تازە لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد لە كاتێكدا، زۆربەی شارەكانی عێراق دووچاری كاری تووندوتیژی و هێرشی تیرۆریستی بووەتەوە كەچی هەرێمی كوردستان لە رەوشێكی زۆر ئارام و سەقامگیریە و گەشتیارێكی زۆری بیانیش لە رێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن. ئەو ئەندامەی پەرلەمانی یەكێتی ئەورووپا رەوش و گوزەرانی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان وەك وڵاتی سكوتلەندا لێكدایەوە و گوتی: لە زۆر رووەوە هەرێمی كوردستان و وڵاتی سكوتلەندا بەیەك دەكەن و هەروەها داواشی لە زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا كرد كە سوپاسی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ ئەو هاوكاری و یارمەتییە مرۆییانە كە بە بەردەوام پێشكەشی ئاوارەكانی سووریا لە هەرێمی كوردستانی دەكەن. ستیڤنیس ئاماژەی بەوەشدا، كە وەزارەتی دەرەوەی بریتاینا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كردووە كە سەردانی هەرێمی كوردستان نەكەن، بەڵام لە ئێستادا هاووڵاتیانی بریتانیا بە بێ هیچ ترس و نیگەرانییەك دەتوانن سەردانی هەرێمی كورستان بكەن، ئەمە وێرای ئەوەی تا ئێستا هیچ هاووڵاتیەكی بیانی لە هەرێمی كورستان زیانی گیانی پێنەگەیشتووە و نەش گوژراوە.




