٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

روونکردنەوەیەک لە دەزگای ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان-ەوە بۆ رای گشتیی هەرێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی ٢١ـی ئەیلوول خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و سەرکەوتوودا تینێکی دیكەیان بە دەستەڵاتی گەلسالاری و پێشکەوتنی وڵات دا و نموونەیەكی سەردەمیانەی بەشداریی هاووڵاتیان لە پڕۆسەی سیاسیی وڵات خرایە ڕوو. بە شایەتی و ئیعترافی نوێنەرانی وڵاتان و سەرجەم چاودێرە نێوەدەوڵەتییەکان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەركردەی حزبەكانیش پڕۆسەی هەڵبژاردن بەگشتی بە سەرکەوتوو و خاوێن و نموونەیی لەقەڵەم دراوە.

بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە لە دوو ڕۆژەی دواییدا هەندێ کەس و لایەن و دەزگای میدیاییلەبری ئەوەی چاوەڕێی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە بن و ئەوکاتە بە ڕێگەی یاسایی و دروست هەر سکاڵا و تێبینییەكیان هەبێت بیخەنەڕوو، کەچیکەوتوونەتە بەخشینەوەی تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەما و هەوڵی لەكەداركردنی ئیرادەی خەڵكی كوردستان و زیانگەیاندن بە پێگە و ناوبانگی پڕۆسەی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان.

ئەوە لە كاتێكدایە كە لە گشت قۆناغەكانی پڕۆسەكە نوێنەر و چاودێری هەموو حزبەكان لەكاتی دەنگدان و هەژماركردنی دەنگەكان ئامادە بوونە و دەیان چاودێری ناوخۆیی و بیانییش چاودێریی پڕۆسەكەیان كردووە و ڕێوشوێنەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنیش گونجاو بوونە.

ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای بوونی هەندێ تێبینی و سەرنجی خۆمان لەسەر پڕۆسەكە، بەڵام پێمان وایە پێویستە هەموو لایەكمان بە پشوودرێژی و هەست بە بەرپرسیارێتیكردنەوە پابەندی یاسا و ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بین و لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان هەر لایەنێك مافی خۆیەتی سكالا و تانەی هەبێت لەسەر ئەنجامەكان و بەپێی یاسا پێشكەشی بكات.

لەو باوەڕەشداین ئەو هەرا ئیعلامیەی ئەو کەس و لایەنانە دەستیان پێ کردووە، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە ئەوان لەوە ڕاهاتوون كە دژایەتیی هەموو شتێك بكەن و ئامانجیشیان ناشرینکردنی پڕۆسەکە و زیانگەیاندن بە ناوبانگی هەرێم و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و تێكدانی ئاسوودەیی كۆمەڵایەتی و شڵەژاندنی باری دەروونی هاووڵاتیانی كوردستانە. پێویستە هەموومان ملكەجی ئیرادەی گەلەكەمان بین و لەبری دروستكردنی تەشەنوجات و تۆمەتبەخشینەوەی بێبنەما و شەڕی دەروونی لەگەڵ كۆمەڵگەی كوردستانی، پێویستە بە ڕۆحێكی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەین و هەموومان بیر لە داهاتوو و بەختەوەرییهاووڵاتیان و گەشەسەندنی وڵاتەكەمان بكەینەوە.

 

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی

پارتی دیموكراتی كوردستان

25ـی 9ـی 2013

هەواڵی پەیوەندیدار