حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 12 هه‌لیكۆپته‌ر ده‌كڕێت
__2013_09_25_h13m40s19__GH.jpg)
KDP.info/ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مەریكایی تایبه‌ت به دروستكردنی هه‌لیكۆپته‌ری چاودێریی ئاسایش، رایگه‌یاندووه كه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای 12 ههڵیكۆپتهری لێكردوون و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و ههڵیكلۆپتهرانه بگەنه كوردستان.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیی ئه‌و كۆمپانیایه، ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كۆنتڕۆڵكردنی ئاسایشی ئاسمانی و چاودێریكردنی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەکەن.
لیان تیلتۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای(MDHI)ی ئه‌مەریكایی له‌وباره‌یه‌وه گوتی: ئێمه خۆشحاڵین به‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌لیكۆپته‌ری جۆریMD530Fی هه‌ڵبژاردووه، به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردن و چاودێریكردنی ئاسایشی ئاسمانی هه‌رێمه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها بۆ حاڵه‌تی فریاكه‌وتنی وه‌كو ئاگركه‌وتنه‌وه. هیوادارین كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان له داهاتوودا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت




