له حه‌ویجه به‌هۆی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان 30 كه‌س بوونه قوربانی

حه‌ویجه - تایبه‌ت به KDP.info/ به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كه هه‌ر یه‌ك له باره‌گای پۆلیسی و لیوای چل و نۆی سوپای عێراقییان له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه كردبۆوه ئامانج ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كی سه‌ربازی له حه‌ویجه به KDP.INFOی راگه‌یاند كه به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی 12 گولله هاوه‌ن و ته‌قینه‌وه‌ی 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو كه 2 ئۆتۆمبیلیان خوكوژی بوونه له نێو كۆمه‌لگایه‌كی حكومیدا خۆیان ته‌قانده‌وه كه هه‌ریه‌ك له باره‌گای پۆلیسی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌و لیوای 49ی سوپای عێراقی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی حه‌ویجه له‌خۆ ئه‌گرێت به‌و هۆیه‌وه به‌پێی ئاماره‌كانی ته‌ندروستی 20 كه‌س كوژران و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌له‌نێو شه‌هید و برینداره‌كان ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی حه‌ویجه هه‌یه .




