٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە حەویجە بەهۆی كردەوە تیرۆریستییەكان 30 كەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

حەویجە - تایبەت بە KDP.info/بەهۆی زنجیرەیەك كردەوەی تیرۆریستی كە هەر یەك لە بارەگای پۆلیسی و لیوای چل و نۆی سوپای عێراقییان لە شارۆچكەی حەویجە كردبۆوە ئامانج دەیان كەس كوژران و برینداربوون. لەمبارەیەوە سەرچاوەكی سەربازی لە حەویجە بە KDP.infoی راگەیاند كە بەهۆی كەوتنە خوارەوەی 12 گوللە هاوەن و تەقینەوەی 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو كە 2 ئۆتۆمبیلیان خوكوژی بوونە لە نێو كۆمەلگایەكی حكومیدا خۆیان تەقاندەوە كە هەریەك لە بارەگای پۆلیسی شارۆچكەی حەویجەو لیوای 49ی سوپای عێراقی ئەنجومەنی شارەوانی حەویجە لەخۆ ئەگرێت بەو هۆیەوە بەپێی ئامارەكانی تەندروستی 20 كەس كوژران و 29 كەسی دیكەش برینداربوون كەلەنێو شەهید و بریندارەكان ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی حەویجە هەیە .

هەواڵی پەیوەندیدار