بەم نزیکانە زیاتر لە ھەزار شوقە بۆ ماموستایانی دھۆکیش دروست دەکرێت

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی ماموستایانی کوردستان ئاشکرایکرد،ھەموو ئامادەکاریەک کراوە بۆ دروستکردنی شوقە بۆ ماموستایانی دھۆک وبەم نزیکانەش دەستدەکرێت بەدروستکردنی.
ئەحمەد گەرمیانی بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی ماموستایانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:شاندێکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان سەردانی دەستەی وەبەرھێنانیکرد ،بۆ ئەوەی رەزامەندی دەربرێت بۆ دروستکردنی شوقە بۆ ماموستایانی دھۆک وئەوانیش رەزامەندیان دەربری.
ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی:گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا کردوە وزەویشی بۆ دابینکراوە وتەنھا رەزامەندی دەستەی وەبەرھێنان ماوە وبڕیارەش ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی وەبەرھێنان سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت کۆبێتە وە وتێدا رەزامەندی خۆی دەربرێت ،بۆئەوەی دەست بەدروستکردنی ئەو شوقانە بکرێت.
گەرمیانی رونیشیکردەوە،ھۆکاری دواکەوتنی دروستکردنی شوقە بۆ مامستایانی دھۆک بۆئەوە دەگرێتەوە کە ماوەی دوو مانگە دەستەی وەبەرھێنان کۆنەبۆتەوە،بەڵام بڕیارە ھەفتەی داھاتوو کۆبێتە وە رەزامەندی دەربرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،ژمارەی ئەو شوقانە کە بڕیارە بۆ ماموستایانی دھۆک دروست بکرێت زیاتر لە ھەزار شوقەیە.
دروستکردنی شوقە وخانوو بۆ ماموستایان پڕۆژەی یەکێتی ماموستایانی کوردستانە وسەرتا لە ھەولێر دەستپێکردوەودواتریش لە سلێمانی وئێستاش بڕیارە لە دۆھۆک دەست پێبکات.




