٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پارێزگاری بینگۆڵ: لەگرتووخانەیەکی ئەو شارە ١٨به‌ندکراوی په‌که‌که‌ ھەڵاتوون

سەرچاوە: KDP.info

بینگۆڵ – KDP.info/ پارێزگاری بینگۆڵ رایگەیاند لەگرتووخانەیەکی ئەو شارە ١٨ به‌ندکراوی ھەڵاتوون.ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگاری بینگۆل (ئیبراھیم تاشیاپان) ھەواڵی ھەڵاتنی ١٨ به‌ندکراوی په‌که‌که‌ی.تاشیاپان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی  AA رایگه‌یاند: به‌ندکراوه‌کان لەڕێی ھەڵکەندنی ژێر زەوی و دروستکردنی کەناڵێکی پەڕینەوە رایانکردووه‌ و هه‌ر 18 به‌ندکراوه‌که‌ بە تاوانی بوون بە ئەندامی پەکەک سزایزیندانیکردنیان بەسەردا سەپینراوە. ئەو کەسانە گیراوی رێکخراوێکی تیرۆریستین و لێرە ساڵانی سزادانیان بەسەر دەبەن. پارێزگاری بینگۆڵ  لەبارەی چارەنووسی ھەڵاتووەکان دەڵێ ھێشتا ھیچ سۆراخێکیان دەست ھێزی پۆلیس و ئاسایشپارێزەکانی ناوچەکە نەکەوتووە .  بۆ دەستگیرکردنەوەیان پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون ئەرکی خۆیان بەجێ بێنن، بەڵام تا ئێستا ھیچ سۆراخێکیان نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار