حکوومه‌تی تورکیا: په‌که‌که به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌كو نوێنه‌ری هاووڵاتیان نا بینین

ئه‌نقه‌ره – KDP.info/ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاشکرای ده‌کات که ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه دووباره چه‌ك هه‌ڵگرێته‌وه و كۆمه‌ڵكوژیش بكات، به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌كو نوێنه‌ری هاووڵاتیان نایان بینین.سایتی ئینته‌رنێت خه‌به‌ری توركی لێدوانێکی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا حسین چه‌لیك دوای كۆبونه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی بڵاوکرده‌وه تێدا چه‌لیک ئاماژه‌ی به لێدوانه‌كانی نوێنه‌رانی په‌كه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كانیان كرد، ده‌رباره‌ی پاكێجی دیموكراسی له‌مبرایه‌وه ناوبراو گووتی : ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بیه‌وێت دووباره چه‌ك هه‌ڵگرێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه و كۆمه‌ڵكوژیش بكات، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێكخراوه وه‌كو نوێنه‌ری هاووڵاتی نابینین.هه‌ڵوێستی عکوومه‌تی تورکیا له گه‌ڵ په‌که‌که گۆڕانکاری به‌سه‌ر دێت، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌وه‌شی ڕه‌ت كرده‌وه، كه پاكێجی دیموكراسی له تورکیا له پشت په‌رده و به نهێنی ئه‌نجام درابێت و ڕایگه‌یاند: به ڕێبازی دیموكراسی ئه‌و پاكێجه‌مان ئاماد كردووه و پارتی ئاكه‌په له شێوه‌ی پێشنیارێك پێشكه‌شی ده‌كات و له دوای ئاشكراكردنی له لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی پارتی ئاكه‌په گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.شایه‌نی باسه پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که رایگه‌یاندبوو که حکوومه‌تی تورکیا ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی جددی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه نه‌هاوێژن ئه‌وه‌دگه‌رێنه‌وه بۆ کاری چه‌کداری.




