موچه‌ی خانه‌نشینی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان وه‌ک یه‌کیان لێ دێت

به‌غدا – KDP.info/ ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن‌و خستنه‌ڕووی پێشنیازه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو كۆبوونه‌ته‌وه و ئێستاش له‌كۆبوونه‌وه‌دان. ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌جیبه نه‌جیب به سۆمریه نیوزی راگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌دایه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه ئاماده‌بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بكه‌ن، تا له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، گفتوگۆی ئه‌ندامانی له‌سه‌ر بكرێت‌و په‌سه‌ندبكرێت. ئه‌ندامه‌که‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌روو، که به‌گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه، موچه‌ی خانه‌نشینی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق هاوتا ده‌كرێن‌و سه‌رجه‌میان به‌یه‌ك یاسا ڕێكده‌خرێن. ئه‌مس له به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌نیشانی ئه‌م وڵاته ده‌بێت که ده‌مێکه چاوه‌روانی یه‌کسانی له مووچه‌کانیان ده‌که‌ن.




