سلێمانی: به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن حه‌فت که‌س ده‌ستگیر کران

سلێمانی - KDP.info/ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی، ئاشكرای كرد، که حه‌فت هاووڵاتیان به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و یاری ئاگرینی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستگیركردووه. ره‌وانه‌ی دادگا ده‌کرێن، به‌پێی راگه‌یاندنێك ، لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی بڵاویکردۆته‌وه، له به‌شیکی دا هاتووه، شه‌وی ڕابردوو له شاری سلێمانی شه‌ش كه‌سیان به ئۆتۆمبێلێكی جۆری مۆدێل 1997 ده‌ستگیركردووه كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا چه‌ندین كارتۆن یاری ئاگرین و ده‌نگ گه‌وره و 18 پارچه ساروخی ئاگرین و وه 1 تاپر كه ته‌قه‌یان پێكردوه بۆ ئاسماندا تیادا بووه.هه‌روه‌ها له‌راگه‌یاندنه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه هه‌مان شه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه هاوڵاتییه‌ک به‌ناوی (م.ع.) ده‌ستگیر كراوه، كه هه‌ڵگری ده‌مانچه‌یه‌كی 9 ملم بووه هاوکات ته‌قه‌شیی كردووه ، دوای ده‌ستگیرکردنی كه‌یسه‌كه‌ی ناوبراوئاراسته‌ی كه‌رتی پۆلیسی ڕزگاری كراوه .




