ھەفتەی داھاتوو پارەی قەرەبووی خۆراکی مانگانە لە ھەولێر دابەشدەکرێت

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری فۆرمی خۆراک لە شاری ھەولێر ئاشکرایکرد،پارەی قەرەبووی خۆراکی مانگانەیان بەدەست گەیشتووە وچاوەروان دەکرێت ھەفتەی داھاتووش دابەشی بکەن.
دارادزەیی بەرێوبەری فۆرمی خۆراک لە شاری ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند:لەئێستادا سەرقالی جیاکردنەوەووردبینیکردنن لە فۆرمەکانن ،چونکە نزیکەی چوار ھەزار بریکاریان ھەیە،بۆیە رەنگە تاوەکو ھەفتەی داھاتوو کارەکانیان تەواو بکەن وپارەکەش دابەش بکەن.
دارا دزەیی گوتیشی:ئەو قەرەبوویە بۆ ھەر ھاوڵاتیەک 25ھەزار دینارا تەرخان کراوە وتەنھا یەک جاریش دەدرێت.
دزەیی رونیشیکردوە،ئەم برە پارەیە منداڵانی شیر خۆر ناگرێتەوە،بەڵام ھەر منداڵێک تەمەنی لە ساڵک زیاتر بێت دەیگرێتەوە.
بەھۆی نەدانی چەند مادەیەکی خۆراکی مانگانە لە چەند مانگێک ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لەبری نەدانی ئەو مادە خۆراکانە ھەرھاوڵاتیەک بە بری 25ھەزار دینار قەرەبوو بکاتەوە.




