مووچه‌ی دوو مانگ به‌سه‌ر 4166 منداڵانی بێباوكدا دابه‌ش ده‌كرێت
KDP.info/ پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان (منداڵانی بێباوك)ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌میانی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانیدا بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی منداڵانی ئازیزی بێباوك له هه‌رێمی كوردستان، له قۆناغی دووه‌می كوردستاندا مووچه‌ی دوو مانگ به‌سه‌ر 4166 منداڵی بێباوكدا دابه‌ش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 25/9/2013 پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان (منداڵانی بێباوك)ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له قۆناغی دووه‌مدا كه تایبه‌ته به‌و هاوكاری و یارمه‌تیانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندو خێرومه‌ندانی كوردستانه‌وه كافل كراون هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی مووچه‌ی دوو مانگ كه ده‌كاته 200 دۆلار به‌سه‌ر 4166 ئازیز له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان دابه‌شكرا، دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه بوو: له شاری هه‌ولێر (1227) منداڵ و سلێمانی (1100) منداڵ و گه‌رمیان (975) منداڵ و دهۆك (864) منداڵ سوودمه‌ند بوون.
ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی به‌رده‌وامی مووچه‌ی چاودێریی ئازیزان بۆ منداڵانی كافلكراو، مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: له‌ڕێگای پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانه‌وه هه‌وڵمانداوه له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی منداڵانی بێباوك له‌پرۆژه‌كه‌ماندا سوودمه‌ندبن، هاوكات ئه‌م هاوكارییانه‌ی ئێستا دابه‌شی ده‌كه‌ین مووچه‌ی دوو مانگه كه خۆی له 200 دۆلاردا ده‌بینێته‌وه بۆ هه‌ر منداڵێكی كافلكراو و قۆناغی دووه‌مه‌و هاوكارییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندو خێرومه‌ندانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ منداڵانی بێ باوك دابین كراوه و ئه‌مڕۆش (4166) منداڵی بێباوك سوودمه‌ند ده‌بن.




