ئه‌مریکا بڕیاریدا كۆمه‌كه داراییه‌كانی بۆ عێراق كه‌مبكاته‌وه

عێراق– KDP.info/ حكوومه‌تی ئه‌مریکا ئاشکرای ده‌کات،که به‌هۆی كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی ، بڕیاریداوه كۆمه‌كه داراییه‌كانی بۆ عێراق كه‌مبكاته‌وه.له بری پاره دان وه‌به‌رهێنان له بواری نه‌وتی عێراق بکات، له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌شاری به‌سره، به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی واده‌ی كاركردنی له عیراق سازیكرد بوو، بیل كرانت كونسوڵی ئه‌مریكا له‌و پارێزگایه، ئاشكرای كرد، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌عێراق نه‌گۆڕه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی كورتهێنانی بودجه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه، واشنتۆن بڕیاری داوه، كۆمه‌كه داراییه‌كانی بۆ عێراق كه‌مبكاته‌وه‌و له‌بری ئه‌وه پشتیوانی له‌كه‌رتی نه‌وتی ئه‌م وڵاته بكات و گه‌شه‌ی پێبدات، به‌تایبه‌تیش له‌به‌سره‌دا.بیل كرانت، كه له‌ساڵی 2010ه‌وه وه‌ك كونسوڵی ئه‌مریكا له‌به‌سره، ده‌ستبه‌كاربووه و له‌ئێستاشدا كۆتایی به كاره‌كه‌ی هاتووه، به یه‌كێك له‌ودیبلۆماته ئه‌مریكاییانه داده‌نرێت كه بایه‌خی به‌لایه‌نی ئابووری و گه‌شه‌ی پارێزگای به‌سره داوه.




