ئۆباما و روحانی لهسهر یهک مێز دانهنیشتن

نیویۆرک – KDP.info/ ھەردوو سەرۆکی ئێران و سەرۆکی ئەمریکا لەنیویۆرک بەشداریی کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون بەڵام پێکەوە تەوقەیان نەکرد. لەمیانی کۆبوونەوەی شەست و ھەشتەمینی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەردوو سەرۆک حەسەن رۆحانی و باراک ئۆباما بەشداریان کردو گوتاریان پێشکەش کرد، بەڵام نەتەوقەیان کرد پێکەوەو نە پێکیشەوە چوونە داوەتی سکرتێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.لەسەر مێزی داوەتی بان کی مۆن، کە بۆ سەرۆکی وڵاتانی جیھانی سازکردبوو، باراک ئۆباما بەشداریی کرد بەڵام رۆحانی و ئامادە نەبووچاودێرانی سیاسی لەو باوەڕەن بەھاتنە سەرکاری رۆحانی، قۆناغێکی تازە لەپەیوەندیی نێوان ھەردوو وڵاتی ناکۆک دێتە ئاراوە. رۆحانی یەکەم سەرۆکی ئێرانە لەڕۆژنامەیەکی وەکو (واشنتۆن پۆست) گوتار بنووسێ. بەڵام دوێنێ سێشەممە (٢٤ی ئەیلول) لەکاتی پێشکەشکردنی گوتاری سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکی ئێران ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو، رۆحانی لەگوتارەکەی خۆی ئاماژەی بەوەدا بەباشی گوێی بۆ قسەکانی ئۆباما گرتووە. کۆبوونەوەی شەست و ھەشتەمینی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 84 وڵات و 41 سەرکۆمار و 800 رێکخراوی نێودەوڵەتی بەشداریی تێدا دەکەن




