٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هوداپار: گەلی كورد شەڕی نایەوێ

سەرچاوە: KDP.info

دەرسیم- KDP.info/ هاوكات لەگەڵ بەردەوام كردنی ناڕەزایەتییەكانی بەرامبەر هێرشی لایەنگرانی پەكەكە بۆ سەر ناوەندی سلۆپی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار)، سەرۆكی ناوچەی دەرسیمی ئەو پارتە رایگەیاند كە گەلی كورد چی دیكە شەڕی نایەوێ.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی حورسەدا بڵاویكردەوە كە سەرۆكی هوداپاری پارێزگای دەرسیم حەمدوڵلا تاسلی رایگەیاندووە كە ئارمانجی هێرشەكانی سلۆپی زەمینە خۆش كردن بۆ شەڕی كورد لە دژی كوردە و دەبێ گەلی كورد هۆشیار بێت و نەكەوێتە ئەم نێو ئەم یارییە چەپەڵانەوە.

حەمدوڵلا تاسلی ئاماژەی بەوە كردووە كە هێرشی سلۆپی لە لایەن گرووپێكی سەر بە پەكەكەیەوە كراوەتە سەر ناوەندی پارتەكەیان و ئارمانجی ئەو هێرشانەیش زەمینە خۆش كردن بۆ شەڕ كورد لە دژی كوردە.

تاسلی جەختی لەوە كردووەتەوە كە هەڵوێستی هوداپار لەگەڵ هەڵوێستی گەلی كوردە و گەلی كورد چی دیكە شەڕی نایەوێ بۆیە هوداپاریش داوا لە پەكەكە و لایەنگرانی پەكەكە دەكەن كە واز لە هەوڵدانە ئاژاوەگێڕییەكانیان بهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار