٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گۆشەی ئەمریكا لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- تایبه‌ت به‌ KDP.info / لە23ی ئەیلولی 2013 كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، جۆزێف پێنینگنۆن، گۆشەی ئەمریكای لە نۆیەمین پێشانگای سالانەی نێودەوڵەتی هەولێر كردەوەو بە خێرهاتنی بەرپرسان و خاوەنكاران و سەرجەم میوانەكانی كرد. بە بۆنەی دووەمین ساڵی بەشداریكردنی لەسەریەكی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كەوا میوانداری زۆرترین بەشداربوو دەكات لەنێوان پێشانگا بازرگانیەكانی تری عێراق، كونسوڵی گشتی پێنینگتۆن گووتی ’ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەخێرهاتنی ئەم هەلە دەكات بۆ بەیەكەوە بەستنی سەردانیكەران لە سەرانسەری عێرا ق و دەرەوە بۆ دەرفەتەكانی بازرگانی، گەشت و خوێندن. ئێمە شكۆمەندین كەوا ئامادەی كردنەوەی ئەمڕۆی ئەم پێشانگا نێودەوڵەتیە دەبین، كەوا دەرخەری خولیای گەورەیە بۆ هەمەچەشن كردنی بازار و ئابووری لە هەرێمی كوردستانی عێراق.

لەنێوان 23 تاوەكو 26ی ئەیلول، گۆشەی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا سەرپەرشتی دەكرێت لەلایەن نوێنەرانی خزمەتگوزای بازرگانی ویلایەتە یەكگرتوەكان كەوا كۆمەڵێك زانیاری جۆراوجۆر لەسەر پرۆگرامەكانی ئەمریكا پێشكەش دەكات بۆ ئاسانكاریكردنی بازرگانی لەنێوان ئەمریكاو عێراق. ڕاوێژكارێكی خوێند نیش ئامادەدەبێت بۆ باسكردنی دەرفەتەكانی خوێندن لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، هەروەها ئەو عێراقیانەی بەدوای كاردا دەگەرێن دەرفەتیان دەبێت ناویان تۆماربكەن بۆ دەرفەتی كاری پرۆگرامی فورەس، كە دەستپێشخەری یان پرۆگرامێكی سەرانسەریە لەعێراق لەلایەن ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتیەوە كۆمەك دەكرێت.

 

خزمەتگوزاری بازرگانی ویلایەتە یەكگرتوەكان بەشی پەرەپێدانی بازرگانیە لە بەرێوەبردنی جیهانی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی ئەمریكا. لە سەانسەری ئەمریكاو هەروەها لە باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكانی ئەمریكا لە نزیكەی 80 ولاتدا بوونیان هەیە، خزمەتگوزاری بازرگانی ئەمریكا لە عێراق خاڵی سەرەكی پەیوەندیە بۆ هەناردەكارانی ئەمریكی و هاووردەكارانی عێراقی. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار