٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپێی راپۆرتی 50 رێكخراوی چاودێری هەڵبژاردن، پارتی پلەی یەكەمی دەنگەكانی بەدەستهێناوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / زیاتر لە 50 رێكخراوی ناوخۆیی بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن راپۆرتی سەرەتایی خۆیان لەمەڕ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوەو لەناوەڕۆكی راپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە پرۆسەكە پرۆسەیەكی سەركەوتوو باش بووەو بەپێی داتای رێكخراوەكانیش پارتی پلەی یەكەم و زۆرینەی دەنگەكانی ئەو هەڵبژاردنەی بەدەستهێناوە.

یونس حەمەساڵح سەرۆكی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت كە بەشداربووە لە هاوپەیمانیەتی 50 رێكخراوە چاودێرەكە بۆ(kdp.info ) گوتی: لە ناوەرۆكی راپۆرتەكەماندا ئاماژەمان بۆ ئەوە كردووە كە بەگشتی پرۆسەی دەنگدان بەشێوازێكی رێكوپێك بەڕێوەچووە بەڵام لەمیانی رێكارەكانیان هەندێ بەربەستی بەرچاو هاتۆتە بەردەمیان و هاوپەیمانیەتیەكە بڵاوەی بە 50 چاودێر كرد لە 50 وێستگەی دەنگدان ئەو چاودێرانەشمان راپۆرتی خۆیان ئامادەكردووە سەبارەت بە كارنەكردنی ژمارەیەم لە مۆرە ئەلیكترۆنیەكان كە بووە هۆی دواكەوتنی و ئاڵۆزكردنی پرۆسەكە، هەروەها بەكارهێنانی مۆرەكە بەشێوەیەكی نادروست بۆتە هۆی لەكاركەوتنی چەندین مۆری ئەلیكترۆنی لە وێستگەكانی دەنگدان.

ناوبراو گوتیشی: سەبارەت بەرێژەی دەنگی قەوارە سیاسیەكان لەرۆژی دەنگدانی گشتی بەپشت بەستن بە بەرنامەی PVTكە شێوازێكی بیركاریەو ئاماری زانستیە كە بەم شێوەیەیە .

 پارتی دیموكراتی كوردستان %37.4

بزوتنەوەی گۆڕان %24،7

یەكێتی نیشتمانی كوردستان %16،6

 یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان %9،8

 كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان %6،1

 بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان %1،2

 ئەوانی تر %4،2

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار