٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھاوپەیمانی کوردستان:ئەگەر تێبینی ئێمە لەبارەی زیادکردنی ژمارەی کۆتا لەبەرچاوبگیرێ دەنگ بەیاسای ھەڵبژاردن دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

بەغد-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن رێکەنەکەوتوونە، بەڵام ئەگەر داواکاری ئێمە لەبارەی زیادکردنی رێژەی کۆتای کەمینەکان لەبەرچاو بگیرێ دەنگ بە یاسای ھەڵبژاردن دەدەین.

موئەیەد تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق بەKDP.infoراگەیاند: گفتوگۆکردن لەباره‌ی یاسای ھەڵبژاردن لەنێوان کوتلەکان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نەگەیشتۆنەتە ھیچ رێکەوتنێک بۆیە ئەگەر رۆژ پێنج شەممە بخرێتە بەرنامەی کارەوە ئەستەمە دەنگی لەسەر بدرێت.

موئەید تەیب گوتیشی: ئێمە وەکو لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی داوامانکردووە ھەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت و ژمارەی کورسی کۆتاش زیادبکرێت، ئێزدییەکان ببێتە پێنج کورسی و فەیلی سێ کورسیو ئەرمەنەکانیش یەک کورسی، بەڵام تاوەکو ئێستا لەسەری رێکەنەکەوتوون.

تەیب رونیشیکرده‌وە، ئەگەر داواکاری ئێمە لەبارەی کۆتا جێبەجێبکرێت وھەڵبژاردن فرە بازنەیش بێت ئێمە دەنگ بەیاسای ھەڵبژاردن دەدەین، بە پێچەوانەوە دەنگی پێنادەین.

ناوبراو راشیگەیاند: پێشتر ھەفتەیەک دەوامیان دەکردو ھەفتەیەک دەگەرانەوە پارێزگاکانیان، بەڵام ئێستا بەردەوام دەوام ده‌کەن، بۆیە رەنگە بتوانن لەماوەی دوو ھەفتەی داھاتوو یاسای ھەڵبژاردن پەسەند بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە بریاردەری پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە، بڕیارە رۆژی پێنج شەممە یاسای ھەڵبژاردن بخرێتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار