٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆن لە دھۆک: بەھیچ شێوەیەک ھەڕه‌شەمان لێ نەکراوە و کارەکان زۆر بە ئارامی بەرێوە دەچن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کاری جیاکردنەوەی دەنگەکان زۆر بە باشی بەڕێوەدچێت و ئەوەی ئۆپۆزسیۆنیش باسی لێوە دەکات کە ھەڕەشە لەوان کراوە دوورە لەراستی وھیچ بنەمایەکی نییە.

سەربەست مفتی بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: کاری جیاکردنەوەی دەنگەکان زۆر بە ئارامی بەڕێوەدەچێت, رەنگە ئەمڕۆ کارەکانیان تەواو بێت و رەوانەی ھەولێری بکەن بۆ ئەوەی بەفڕۆکەیەکی تایبەت رەوانەی بەغدا بکرێت.

سەربەست مفتی گوتیشی: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە ده‌کەن بەھەمان شێوەی سلێمانی ھەڕەشە لەسەر بنکەکانی جیاکردنەوەی دەنگەکان ھەیە دوورە  لە راستی و ھیچ بنەمایەکی نییە و کارەکانی ئێمە زۆر بەئارامی بەرێوە ده‌چێت.

سەبەرست مفتی راشیگەیاند: گومان لە ژمارەیەک سندوقی دەنگدان دەکرا کە ساختەکاری تێدا کرابێت، بەڵام کارمەندانی ئێمە سندوقەکانیان کرده‌وە،ھیچ کێشەیەکی نەبوو و جیاکراونەتەوە و ھەژمارکراون و ئێستاش ھیچ سندوقێکی سوریان نییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمجارە زه‌حمەتە ئەنجامی بەرای رابگەینن و رەنگە لە سەره‌تای ھەفتەی داھاتوو ئەنجامی کۆتایی رابگەینن.

ئەمەش لەکاتێکدایە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی رایانگەیاند: بەھەمان شێوەی سلێمانی لە پارێزگای دھۆکیش فشار لەسەر بنکەکانی دەنگدان ھەیە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ئەنجامی ھەڵبژاردن بکرێت، بەڵام کۆمسیۆن ئەمە بە درۆ و بێ بنەما وەسف دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار