چاپخانەیەكی تایبەت بە كتێبی كوردی لە ئەستەنبۆڵ دامەزرا

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ لە كاتێكدا كە حكوومەتی توركیا لە دژی داواكاری كورد بۆ پەروەردە بە زمانی زگماكی دەوەستێتەوە، چاپخانەیەكی تایبەتی كوردی لە ئەستەنبۆڵ دادەمەزرێ.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە بۆ یەكەمینجار چاپخانەیەكی تایبەتی كوردی بە ناوی چاپخانەی بەربانگ لە شاری ئەستەنبۆڵ دامەزرا و بریارە ئەم چاپخانەیە تەنیا كتێبی كوردی چاپ بكات.
ئەم چاپخانەیە لە لایەن رۆمان نووسی كورد چیا مازی و هەڵبەستوانی كورد شوان زەرەنەوە دامەزراوە و تەنیا كتێب و نووسینی كوردی چاپ دەكات.
ئەمە یەكەمینجارە كە لە توركیا چاپخانەیەكی تایبەتی كوردی دابمەزرێ و تەنیا كتێبی كوردی چاپ بكات.




