٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمەڵەی دیموكراتەكان لە باتمان دامەزرا

سەرچاوە: KDP.info

باتمان- KDP.info/ بە مەبەستی پاراستنی زمان، ناسنامە، كلتوور و مێژووی گەلی كورد لە شاری باتمانی باكووری كوردستان كۆمەڵێكی نوێ بە ناوی كۆمەڵەی دیموكراتەكان دامەزرا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیابەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە بە مەبەستی پاراستنی زمان، كلتوور، ناسنامە و مێژووی گەلی كورد كۆمەڵەیەك بە ناوی كۆمەڵەی دیموكراتەكان دامەزراوە.

سەرۆكی كۆمەڵەی ناوبراو شێخ موس تورگوت سەبارەت بە دامەزراندنی ئەو كۆمەڵەیە رایگەیاندووە كە لە چوارچێوەی لێدوانەكانی سەرۆك بازرانیدا بۆ رێكخستن كردنی گەلی كورد و پاراستنی زمان و ناسنامە و كلتووری كوردی، ئەم كۆمەڵەیان دامەزراندووە.

تورگوت ئاماژەی بەوە كردووە كە بێجگە لە پاراستنی زمان، كلتوور، ناسنامە و مێژووی گەلی كورد، كۆمەڵەكەیان هەڵدەستێت بە پەروەردە كردنی جوانانی كورد لە سەر ئەم چوار بابەتە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار