٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موراد قەرەیڵان: حكوومەت پێشتر نەخشە رێگای ئۆجەلانی قەبووڵ كردبوو

سەرچاوە: KDP.info

قەندیل- KDP.info/ ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی كۆما جڤاكێن كوردستانێ موراد قەرەیڵان رایگەیاند كە بە هۆی نەدانی گەرەنتی لە لایەن دەسەڵاتی ئاكەپەیەوە، سەرۆكایەتی كەجەكە بریاری داوە پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی خۆی رابگرێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە ئەدامی دەستەی سەرۆكایەتی كەجەكە موراد قەرەیڵان رایگەیاندووە كە پێش دەستپێكردنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد حكومەتی توركیا نەخشە رێگای ئوجەلانی بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی توركیا قەبووڵ كردبوو.

قەرەیڵان ئاماژەی بەوە كردووە كە پێش دەستپێكردنی قۆناخی چارەسەری ئوجەلان نامەیەكی 20 لاپەڕەیی بۆ بەرپرسانی پەكەكە ناردووە و لەم نامەیەدا قۆناخ بە قۆناخ باسی چۆنیەتی چارەسەر كردنی پرسی كورد كراوە و لەم نامەیەدا كە نەخشە رێگای چارەسەر كردنی پرسی كورد بوو خاڵ بەخاڵ ئاماژە بە ئەرك و بەرپرسیاریەتی پەكەكە و دەوڵەتی توركیا و ئەو هەنگاوانەی كە دەبێ هەر دوولا جێبەجێیان بكەن كرابوو و دەوڵەتی توركیایش ئەو نەخشەرێگایەی قەبووڵ كرد و ئێمەیش قەبووڵمان كرد بۆیە دەستمان بە كێشانەوەی هێزەكانمان كرد.

سەبارەت بە هۆكاری راوەستاندنی پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە قەرەیڵان گوتوویەتی: حكوومەتی ئاكەپە گەرەنتی پێ نەدان كە ئایا هەنگاو دەنێت یا نا بۆیە ئێمەیش پرۆسەكەمان راوەستاند.

هەواڵی پەیوەندیدار