له 16ی ئه‌م مانگه دانوستانى ئه‌تۆمى له نێوان ئێران و گروپى پێنج + یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێن

نیویۆرك - KDP.info/ بڕیاره خولێكی دیكه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاته زڵهێزه‌كانی جیهان له شازده‌ی ئه‌م مانگه ساز بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسى ده‌نگوباسى ئیسناى ئێرانى بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و كاترین ئاشتۆن به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له نیۆیۆرك كۆبونه‌ته‌وه و له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون خولى داهاتووى دانوستانه‌كانى نێوان ئێران و شه‌ش ولاته زلهێزه‌كه‌ى جیهان له نیۆیۆرك ئه‌نجام بدرێت، به‌و پێیه‌ش خولى تازه‌ى دانوستانه‌كان به به‌شدارى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى شه‌ش ولاته زلهێزه‌كه‌ى جیهان له‌گه‌ل ئێران، له په‌راوێزى دانیشتنه‌كانى كۆمه‌له‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها ئیسنا ئه‌وه‌شى بلاوكردۆته‌وه كه هه‌ر دوو لا له سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتوون كه دانوستانى داهاتووش له نێوان ئێران و گروپى پێنج كۆ یه‌ك له مانگى ده‌ى ئه‌مسال له ژنێڤ ئه‌نجام بدرێت.




