كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراته‌كان له باتمان دامه‌زرا

باتمان- KDP.info/ به مه‌به‌ستی پاراستنی زمان، ناسنامه، كلتوور و مێژووی گه‌لی كورد له شاری باتمانی باكووری كوردستان كۆمه‌ڵێكی نوێ به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراته‌كان دامه‌زرا.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی دیابه‌كر خه‌به‌ر بڵاویكرده‌وه كه به مه‌به‌ستی پاراستنی زمان، كلتوور، ناسنامه و مێژووی گه‌لی كورد كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراته‌كان دامه‌زراوه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو شێخ موس تورگوت سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه رایگه‌یاندووه كه له چوارچێوه‌ی لێدوانه‌كانی سه‌رۆك بازرانیدا بۆ رێكخستن كردنی گه‌لی كورد و پاراستنی زمان و ناسنامه و كلتووری كوردی، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یان دامه‌زراندووه.
تورگوت ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بێجگه له پاراستنی زمان، كلتوور، ناسنامه و مێژووی گه‌لی كورد، كۆمه‌ڵه‌كه‌یان هه‌ڵده‌ستێت به په‌روه‌رده كردنی جوانانی كورد له سه‌ر ئه‌م چوار بابه‌ته.




