بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه

نیویۆرك - KDP.info/ بۆ یه‌كه‌م جار دوای وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه؛ محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ویلیا‌م هیگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له نیویۆرك كۆبوونه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و قه‌یرانی سوریایان گفتوگۆ كردووه. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه به‌ریتانیا ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئێران دروست بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و رۆژئاواش ئاسایی ببنه‌وه. دیداری هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ریتانیا دوای ئه‌و هێرشه‌ی قوتابیانی به‌سیجی ئێرانی دێت كه هێرشیانكرده سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دیپلۆماتكاره‌كانی به‌ریتانیا له تاران و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه حكوومه‌تی دێڤید كامیرۆن هه‌موو كارمه‌ندانی باڵیوزخانه‌كه‌ی له ئێران كشانه‌وه و دیپلۆماتكاره‌كانی ئێرانیشی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد.




