٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای پاسدارانی ئێران هوشداریی دانوستانی لە گەڵ ئەمەریكا دا

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن – KDP.info/ هاوكات لەگەڵ سەردانی حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران بۆ نیۆیۆرك، مەسعود جەزایری جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، سەبارەت بە خۆشبینی روحانی بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵئەمریكا هۆشداریدا . هەروەها جەزایری ئاماژەی بەوەشدا كە ناكرێت متمانە بە پێشنیارەكانی ئەمریكا بكرێت. پێشتر حەسەن روحانی ئاماژەی بەوەدابوو كە هەوڵی ئەوە دەدات لە سەردانەكەیدا، وێنەیەكی ئاشتیخوازانە نیشانی گەلانی جیهان بدات.

جێی باسە دوێنێ حەسەن روحانی بە سەرۆكایەتی شاندێك بەرەو نیۆیۆرك بۆ بەشداریكردن لە شەست و هەشتەمین دانیشتنی كۆمەلەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرێكەوت و وابڕیارە لە پەراوێزی دانیشتنەكان چاوی بە باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا و فرانسۆ ئولاند سەرۆكی فەرەنسا بكەوێت.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار