٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نزیکەی 1500حاجی ھەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە شاری مەدینە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرێوه‌بەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، رۆژی دووشەممە دوو کاروانی دیکەی حاجیانی سلێمانی و ھەولێر گەیشتنە فڕۆکەخانەی شاری مەدینە لە عەرەبستانی سعودیە.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: بەوەش ئێسته‌ نزیکەی 1500حاجی ھەرێم بە سەلامەتی گەیشتوونه‌تە شوێنی نیشتەجێ بوونیان و دەستیان بە عیبادەت و زیارەتی مزگەوتی پێغەمبەر (ص) کردووە.

نەقشبەندی راشیگەیاند: حاجیه‌کانی ھەرێم لە فڕۆکەخانە لەلایەن نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە فڕۆکەخانەی مەدینە پێشوازی دەکرێن و لە شوێنی نیشتەجێ بوونیش خواردن و ئاوی خواردنەوە و چەندین جۆر میوەیان پێشکەش دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار