ھندرێن محەمەد: ئهمڕۆجیاکردنەوە دەنگدانی تایبەت تەواو دەبێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەبەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، بەردەوامن لە جیاکردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت ئهمڕۆ جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەت تەواو بێت.
ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەبەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ئێسته سەرقاڵی جیاکردنەوەی دەنگەکان و ئەمڕۆش بەشێکیان تەواو کردووەو رەوانەی بەغدا دەکرێن و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو دوو رۆژی دیکە ھەموو دەنگەکان تەواو بکەن.
ھندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: جیاکردنەوەی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت زۆری نەماوە و رەنگە ئهمڕۆ تەواو بێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوو دوای ئەوەی تەواوی دەنگەکان جیادەکرێنەوە ئەنجامی کۆتایی رابگەینن.




