پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد و به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش پارتی یەکەمە

هەولێر – KDP.info / به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان لە سنووری پاریزگای هەولێر کە له دوو بنكه‌دا كه تێدا دوو هه‌زار كه‌س ده‌نگی لێداوه پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیشەوەی پارتەکانی دیکەوە دێت کە زۆرترین دەنگی پێدراوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له بنكه‌ی شه‌هید فاخر مێرگه‌سوری لە شاری هەولێر، پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد و به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش له دوو بنكه‌دا كه دوو هه‌زار كه‌س ده‌نگی لێداوه، وێرای سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان رێژەی قه‌واره سیاسییه‌كان به شێوەیەکی گشتی بەم جۆره‌ی خواره‌وه ده‌نگیان هێناوه. پارتی دیموکراتی کوردستان 894 ده‌نگ، یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان 354 ده‌نگ، بزووتنەوەی گۆڕان 294 ده‌نگ یه‌كگرتوو ئیسلامی کوردستان 230 ده‌نگ كۆمه‌ڵ 25 ده‌نگ بزوتنه‌وه 16 ده‌نگ لایه‌نه‌كانی دیكه 52 ده‌نگ. شایەنەی باسە بە پی ئەنجامە نافەرمییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردەنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارەیەکی زۆر لە پێشەوەی پارەتەکانی دیکەی کوردستان دێت.




