وه‌زیری په‌روه‌رده مامۆستایانی به‌ركه‌وتووی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركووكی به‌سه‌ركرده‌وه
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/9/2013 وه‌زیری په‌روه‌رده د.عصمت محەمەد خالد به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجێنسی هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی به‌ركه‌وتووی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی كه‌ركووكی به‌سه‌ر كرده‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده وێڕای ڕاگه‌یاندنی هاوسۆزیی و په‌رۆشی خۆی بۆ برینداره‌كان، هیوای هه‌رچی چاكبوونه‌وه‌ی زووتریشیی بۆ خواستن.
شیاوی گۆتنه پێش نێوه‌ڕۆی دوێنێ له پێش بینای چالاكی دێده‌وایی قوتابخانه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی كوردی له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك له گه‌ره‌كی ڕه‌حیماوا، ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه و زیاتر له 40 قوربانی لێكه‌وته‌وه.




