ئەنجێلا مێرکڵ سەرکەوتنی پارتەکەی راگەیاند لەھەڵبژاردن و دەڵێ ئەنجامێکی باشیان بەدەست ھێناوە

بەرلین – KDP.info / لەھەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا پارتی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی CDUبەسەرۆکایەتیی ئەنجێلا مێرکڵ براوەی یەکەم و پارتی چەپیش رێژەی دەنگەکانی زیادی کردبوو. دەرکەوت پارتی سەوز و پارتی سۆسیال دیموکرات رێژەی دەنگەکانیان کەمیکردووە. مێرکڵ رایگەیاند: ئەنجامەکانیان زۆر باشە. جێگری سەرۆکی پارتی یەکیتی دیموکراتی مەسیحی و سەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتی مەسیحی رایگەیاند: گەلی ئەڵمانیا رازیی بوون جارێکی دیکە بۆ ماوەی چوار سالی دیکە دەیانەوێ مێرکڵ راوێژکاری وڵاتبێ. شایەنی باسە بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا پارتی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی ٤٢.١% پارتی سۆشیال دیموکرات ٢٥.٨ % دەنگەەکانیان بەدەستھێناوە. شایەنی باسە هاوپه‌یمانی مه‌سیحیه‌كان، پێكهاتووه له هه‌ر دوو حزبی دیموكراتی مه‌سیحی و سۆسیال مه‌سیحی و له لایه‌ن ئه‌نجێلا مێركل سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان توانیویه‌تی 42% ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌ربه‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه حزبی ئیشتراكی دیموكراتی كه ئۆپۆزیسیۆنه 26% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه. رێژه‌ی ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا 61.8 ملیۆن كه‌س بووه‌و رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان 73% بووه..




