سلێمانی.. وردبینیكردنی ده‌نگدانی گشتی كۆتایی هاتووه

سلێمانی - KDP.info/ وردبینیكردنی ده‌نگدانی گشتی كۆتایی هاتووه‌و ئه‌مڕۆ ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندی تۆماركردنی زانیاریی له به‌غدا ده‌كرێت و دوای ئه‌وه‌ی بۆ جارێكی دیكه وردبینی ده‌كرێته‌وه، ئینجا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان کە کەوتووە وردبینی ده‌نگدانی گشتی له سنوری پارێزگای سلێمانی كۆتایی هاتووه، ئه‌مڕۆش ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندی تۆماركردنی زانیاریی ده‌كرێت له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌غدا، هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان چه‌ند سندوقێكی ده‌نگدان هێڵی سوریان لێدراوه و زیاتر وردبینیان تێداده‌كرێت، ئه‌وانه‌ش ئه‌و سندوقانه‌ن كه سكاڵایان له‌سه‌ره. له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21/9دا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دوو ملیۆن و653 هه‌زاركه‌س له هه‌رێمی كوردستاندا مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، جگه له ده‌نگدانی تایبه‌ت، كه زیاتر له150 هه‌زار ده‌نگده‌ر بووه ،له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانیشدا هه‌زارو 245بنكه‌ی ده‌نگدان هه‌بووه‌و كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر شه‌ش هه‌زارو 774وێسگه‌ی ده‌نگداندا، رێژه‌ی به‌شداریكردنیش له‌سدا 73 و پۆینت 9 بووه..




