په‌رله‌مانی عێراق شانازی بە سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كات

بەغدا- KDP.Info/ په‌رله‌مانی عێراق شانازی بە سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كات و هیوادەخوازێت هه‌موو پارێزگاكانی عێراق هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاسایشی تێدا سه‌قامگیر بێت و پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆچوونی خۆی ده‌خاته‌ڕوو، رایده‌گه‌یه‌نێت كه پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بووه و پیرۆزبایی له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات، ده‌شڵێت: په‌رله‌مانی عیراق شانازی به سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ده‌كات، لە بەیاننامەکەدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌كه زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو، په‌رله‌مانی عیراق شانازی پێوه‌ده‌كات و هیوادەخوازین هه‌موو پارێزگاكانی عیراق هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاسایشی تێدا سه‌قامگیر بێت و پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت. لە بەیاننامەکەی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە کە ئومێد ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوودا، رێژه‌ی به‌شداربووانی هه‌ڵبژاردن بگاته ئاست رێژه‌ی به‌شداربوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌سه‌رووی سه‌دا (73) بووە




