رۆژنامه جیهانییه‌كان به گرنگییه‌وه باس له سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی لیستی (پ.د.ك) ده‌كه‌ن

KDP.info/ رۆژنامه جیهانییه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی لیستی (پ.د.ك) دووپاتده‌كه‌نه‌وه ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان به جیا باس له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌ركه‌وتنى گه‌لى كوردستان وه‌سف ده‌كه‌ن.
ئه‌سۆشه‌یتد پرێس: لیستی پارتی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه.
رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وست له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، كه پرۆسه‌كه له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیر و ئازادى دوور له كێشه‌و رووداوى نه‌خوازراو به سه‌ركه‌وتنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به كۆتا هات.
هه‌ر له‌و چوارچیوه‌یه‌دا رۆژنامه‌ى حه‌یات له بابه‌تێكدا شیكردنه‌وه‌ى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه و له شیكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كى ئارام و دوور له كارى تووندتیژى به‌ڕێوه‌چوو و رێژه‌ى ده‌نگدانیش له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان 73% بووه كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كى باشه كه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له خولى ئه‌مجاره به خۆوه بینی.
رۆژنامه‌ی زه‌مان: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بێ پێشێلكاری و به‌سه‌ركه‌وتنی پارتی كۆتایی هات هاوكات.
رۆژنامه‌ى ئه‌نبائى كوه‌یتى رایگه‌یاندووه، دوێنێ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به كۆتا هات كه ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و په‌رله‌مانه چوار ساڵه و رۆژنامه‌كه پێشبینى ئه‌وه كردووه، كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ببێته براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه و زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ خۆى مسۆگه‌ر بكات.




