سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی: سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕی بیست ملیۆن دۆلار بۆ زانكۆی سلێمانی خه‌رج ده‌كات

به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕی بیست ملیۆن دۆلار بۆ زانكۆی سلێمانی خه‌رج ده‌كرێت و سه‌رۆكی زانكۆش ئه‌وه به‌هه‌نگاوێكی گرنگ ناوده‌بات.
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له دیدارێكی نێوان هه‌ر دوولادا به‌ڵێنی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی كه‌مپی نوێی زانكۆكه‌یانی پێ داون كه له ساڵی 2005 ه‌وه به‌ردی بناغه‌ی داندراوه، هه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، دكتۆر سه‌ڵاحه‌ددین سه‌عید باسی له‌وه كرد كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێی گوتوون كه نابێت كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی كه به ستانداردێكی جیهانی دروست كراوه، كه‌موكوڕیی هه‌بێت، بۆیه بڕیاری خه‌رجكردنی بیست و یه‌ك ملیار دیناری بۆ دابینكردنی ئه‌و پێداویستییانه داوه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاری دابینكردنی داون، خۆیان له ئامێره‌كانی تاقیگه و سیسته‌می ساردی و گه‌رمی و ئینته‌رنێت و باخداری و ئاودێری و كه‌لوپه‌لی ئۆفیس و چه‌ند پێداویستییه‌كی دیكه‌دا ده‌بیننه‌وه.
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی به زیاده‌وه داواكارییه‌كانی بۆ جێبه‌جێ كردوون و پێی راگه‌یاندوون كه له ئایینده‌دا ئاماده‌یه بۆ دابینكردنی هه‌ر پێداویستییه‌كی دیكه‌ی كه‌مپه نوێیه‌كه‌ی زانكۆی سلێمانی.




