سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: با وڵاتانی ئه‌وروپایی نه‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م قۆناخی چاره‌سه‌ری

ئه‌ڵمانیا - KDP.info/ هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له 21مین فه‌ستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كلتووری كورد له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: وڵاتانی ئه‌وروپایی ئه‌گه‌ر ناتوانن پشتگیری له قۆناخی چاره‌سه‌ری بكه‌ن با نه‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م قۆناخه‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی خه‌به‌ری كوردی بڵاویكرده‌وه كه هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له ئه‌ڵمانیا داوای له وڵاتانی ئه‌وروپایی به تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا كردووه كه پشتگیری له قۆناخی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیا بكه‌ن.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پشتگیری كردنی ئه‌و دوو وڵاته له قۆناخی چاره‌سه‌ری ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه توركیا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كورد هه‌نگاو بنێت به‌ڵام سستی هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه ده‌بێته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی كه توركیا به سه‌میمی هه‌نگاو نه‌نێت.
ده‌میرتاش داوای له وڵاتانی ئه‌وروپایی كردووه كه ئه‌گه‌ر ناتوانن پشتگیری له قۆناخه‌كه بكه‌ن با نه‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م قۆناخه‌كه و ده‌ستوه‌ردانی قۆناخه‌كه نه‌كه‌ن.




