موقته‌دا سه‌در داواى كرد ده‌ست به‌جێ دۆسیه‌ى وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان له ده‌ستى نورى مالیكی ده‌ربهێندرێت
موقته‌دا سه‌درى سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در داواى كرد ده‌ست به جێ دۆسیه‌ى وه‌زاره‌ت و پۆسته ئه‌منیه‌كان له ده‌ستى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ربهێندرێت.
له وه‌لامى پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ى كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا له چه‌ند پارێزگایه‌كى عێراق روویاندا، موقته‌دا سه‌در سه‌ره‌راى ئیدانه كردنى ئه‌و ته‌قینه‌وانه، حكومه‌تى عێراقیشى به به‌رپرسیارى ته‌قینه‌وه‌كان و ناكۆكیه سیاسیه‌كانى وڵات داناوه و به پێویستیشى داناوه كه ده‌ست به‌جێ دۆسیه‌ى وه‌زاره‌ت و پۆسته ئه‌منیه‌كان، له ده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیراندا ده‌ربهێندرێت.
موقته‌دا سه‌در بۆ ئاشكراكردنى تیرۆرستان داواشى كردووه كه گه‌لى عێراق هاوكارى هێزه‌كانى پۆلیس و سوپا بكه‌ن و گوتویه‌تیشى هێرشكردنه سه‌ر بازاره‌كان ماناى تێكشكاوى تیرۆرستان ده‌گه‌یه‌نێت.




