ئه‌ردۆغان: ئێمه له دژی هه‌ر جۆره شه‌ڕێكین

مه‌ڵاتییه - KDP.info/ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له میانه‌ی سه‌ردانی خۆی بۆ شاری مه‌ڵاتییه له باكووری كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكه‌شی دانیشتوانی شاره‌كه كرد و باسی قۆناخی چاره‌سه‌ری پرسی كورد، پاكێجی دیموكراتیزاسیۆن و هه‌ڵوێستی توركیا كرد.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی دیاربه‌كرخه‌به‌ر بڵاویكرده‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: له 30 ئه‌م مانگه پاكێجی دیموكراتیزاسیۆن بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كات و ئه‌م پاكێجه دوایین هه‌نگاوی توركیا نییه به‌ڵكۆ هه‌نگاوه‌كانی دیموكراتیزه كردنی توركیا به‌رده‌وام ده‌بن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به قۆناخی چاره‌سه‌ری پرسی كوردیش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه قۆناخی چاره‌سه‌ری له لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه قۆناخێكی گرنگه و حكوومه‌ت به‌و په‌ڕی هێزی خۆیه‌وه هه‌وڵ بۆ سه‌ر خستنی ئه‌و قۆناخه ده‌دات.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه حكوومه‌تی توركیا له دژی شه‌ڕه و پشتگیری له ئاشتی و ته‌بایی ده‌كات و ئه‌وانه‌یش كه ده‌ستی خۆیان درێژی سنووره‌كانی توركیا بكه‌ن ئه‌وا رووبه‌رووی هه‌ڵوێستی توندی توركیا ده‌بنه‌وه.




