عه‌بدوڵڵا گول: گرووپه تیرۆریستییه‌كان له سوریا به‌هێزتر ده‌بن

نیویورك - KDP.info/ سه‌رۆك كۆماری توركیا له شاری نیویورك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی بارودۆخی توركیا و قه‌یرانی سوریای كردووه و رایگه‌یاندووه كه بۆ كۆتایی هێنانی قه‌یرانی سوریا رۆلی ئێران رۆلێكی سهرهكهیه بۆیه پێویسته رای گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ره‌چاوی رۆلی ئێران بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی سه‌رۆك كۆماری توركیا بڵاویكرده‌وه كه سه‌رۆك كۆمار عه‌بدوڵڵا گول له میانه‌ی سه‌ردانی خۆی بۆ ئه‌مریكا له شاری نیویورك به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاندووه كه قه‌یرانی سوریا بووه‌ته قه‌یرانێكی سه‌ره‌كه بۆ ناوچه‌كه و له چوارچێوه‌ی شۆڕشدا ده‌رچووه و بووه‌ته شه‌ڕی نێوان پێكهاته ئه‌تنیكی و ئاینییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكرای كردووه كه ده‌بێ به خێرایی قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ر بكرێ، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌یرانه به په‌له چاره‌سه‌ر نه‌كرێ ئه‌وا گرووپه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌هێزتر ده‌بن و دواتر كونترۆڵ كردنیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی زه‌حمه‌ت ده‌بێت.




