٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێبەری ئایینی بەلووچەکان داوای لە خامنەیی کرد رێگا نەدات گیراوانی کورد لە سیدارە بدرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئێران – KDP.info‌ / مەولەوی عەبدولحەمید، داوای لە رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە پێش بە لەسێدارەدرانی 26گیراوی کوردی بەندکراو لە گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەجی وڵاتەکەی بگرێ. مەولەوی عەبدولحەمید، کە لە رێبەرانی ئایینی بەلووچەکان و کەسایەتییەکی ناوداری سوننیەکانی ئێرانە، لە نامەکەیدا بۆ خامنەیی، نووسیویەتی کە لەو بارودۆخە هەستیارەدا، ئەگەر پێش بە لەسێدارەدانی ئەو گیراوانە نەگیرێ، ئاسەواری خراپی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لێدەکەوێتەوە . ناوبراو داوای لە رێبەری ئێران کردووە کە رێچارەیەکی حەکیمانە بۆ ئەو کێشە بدۆزێتەوە تا نەبێتە  فیتنەیی و دوژمنانی ئیسلام، سوود لەو ناکۆکییە وەرنە گرن، هەمان رۆژ رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی نووسراو، نیگەرانی خۆی لەمەڕ ئەگەری لەسێدارەدانی چاوەڕوانکراوی ٤ کەس لەو گیراوانە دەربڕیبوو. (حامید ئەحمەدی، کەماڵ مەلایی، جەمشید و جەهانگیر دێهقانی)، ناوی ئەو چوار گیراوە کوردەیە کە هەفتەی رابردوو، لە لایەن بەرپرسێکی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەجەوە ئاگادار کراونەوە کە ئەگەر کێشەیەکی تایبەت نەیەتە پێش، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە سێدارە دەدرێن. ئەو چوار بەنکراوە بە تۆمەتی کوشتنی مەلا محەمەد شێخولئیسلام زیندانی کراون و دواتر بریاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە

هەواڵی پەیوەندیدار