سبه‌ینێ وه‌زیری به‌رگری عێراق بە یاوەری شاندێک ده‌چێتە تاران

ئێران –KDP.info / سه‌عدون ده‌لیمی، وه‌زیری به‌رگری کۆماری عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی هاوتا ئێرانییه‌که‌ی به سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێکی باڵای سه‌ربازی عێراقی سبه‌ینێ ده‌گاته تارانی پایته‌خت. ئاژامسی فەرمی ئێران ئێرانا بڵاویکردەوە سبه‌ینێ دووشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ژەنەڕاڵ حسێن دێهقان، وه‌زیری به‌رگری کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌عدون ده‌لیمی وه‌زیری به‌رگری عێراق بۆ دیدار له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی باڵای سیاسی و له‌شکه‌ری کۆماری ئیسلامی دێته ئێران. په‌یوه‌ندییه دوو لایه‌نه‌کانی نێوان به‌غدا و تاران گۆڕانکاری و پێشهاته ڕۆژه‌ڤه‌کانی ئێستای ناوچه‌که و جیهان و پته‌وکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوکارییه به‌رگرییه‌کانی نێوان دوو وڵات ئامانجی سه‌ره‌کی سەردانەکەی ده‌لیمی بۆ ئێرانه. له‌م سه‌ردانه‌دا که به دووه‌م گەشتی فه‌رمی سه‌عدون ده‌لیمی بۆ ئێران دێته ئه‌ژمار، بابه‌کر زێباری، سه‌رۆک ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ی سوپای عێراق و فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌وینی، ئاسمانی و ده‌ریایی سوپای نیشتیمانی عێراق هاوڕایی وه‌زیری به‌رگری ده‌که‌ن.




