کۆمسێۆن : سبه‌ینێ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌ستپێده‌كات

هەولێر – KDP.info / ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی دڵنیابوون له‌سندوقه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت ، ده‌ستیپێكردوه و سبه‌ینێش له‌كاتژمێر 8ی به‌یانیه‌وه، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌ستپێده‌كات. هەواڵنێرمان له‌ناوه‌ندی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ڕایگه‌یاند: له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه، پرۆسه‌ی دڵنیابوون له‌سندوقه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت، ده‌ستی پێكردوه و بڕیاره سبه‌ینێش له‌كاتژمێر 8ی به‌یانیه‌وه، پرۆسه‌ی هه‌لاَوێر و ئه‌ژماری ده‌نگه‌كانی لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌ستپێبكات. به‌پێی زانیارییه‌كانی دەستەوتوو له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، 56 هه‌زار پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ و زیندانیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌رجدار به‌شداریی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تیان كردوه. پێشترێش کۆمسیۆنی بالای سەرباخۆی هەڵبژاردن بڵاویکربۆوە کە ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌باره‌ی ده‌نگانی تایبه‌ت له‌هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بلاَوده‌كرێنه‌وه، دوورن له‌ڕاستییه‌وه، به‌وپێیه‌ی ته‌نها پرۆسه‌ی دڵنیابوون له‌سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌نجامدراوه..




