٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھندرێن محەمەد:سبەی دەنگەکان رەوانەی بەغدا دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد،ھەموو دەنگەکان جیاکراونەتەوە بڕیارە سبەیش رەوانەی بەغدا بکرێن.

ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ھەموو دەنگەکانیان جیاکردۆتەوە وبڕیارە سبەی رەوانەی بەغدای بکەن و26ئەم مانگەش ئەنجامەکان رابگەینن.

ھندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: سەرقاڵی کۆکردنەوەساڵاکانن، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە چەند ساڵا تۆمارکراوە.

محەمەد ساڵح رونیشیکردوە، ئەوەی لە راگەیاندنەکانەوە باسی لێوە دەکرێت چەند سکاڵا تۆمارکراوە راست نیە ،چونکە تاوەکو ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوەی سکاڵاکانن.

دوێنی ھەلبژاردنی گشتی پەرلەمانی کوردستان بەبەشداری دووملیۆن وزیاتر لە 650ھەزار کەس لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بەرێوە چوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار