دوێنی لە کوردستان و ئەمرۆ لە ئەڵمانیا دەنگدانە

بەرلین - KDP.info/ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانیا، بۆ به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه پەرلەمانی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێكه‌وتن. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته روویانكرده سندوقه‌كانی ده‌نگدان.وەک ئاژانسی (زی دی ئێف)ی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌دا زیاتر له 62 ملیۆن ئه‌ڵمانی به‌شداریی له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا دەكه‌ن بۆ ده‌ستینشان كردنی 598 ئه‌ندام په‌رله‌مان ، هاوكات به پێی راپرسیه‌ك كه پێشتر له‌ناو هاوڵاتیانی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه، پێشبینی ده‌كرێت پارتی مه‌سیحی دیموكراتی ئه‌ڵمانیا كه ئه‌نجیلامێركل، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ، زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت. مێرکل بۆ دووەمین خولە پارتەکەی لە ئەلمانیا حکومەت پیک دێنیت و ئەگەر ئەمجارەش سەر بکەوێت، ئەو کات دەبیتە سێیەمین هەلبژاردن کە ئەو پارەتە مەسیحیەی ئەڵمانیا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. وەک شارەزایانی ئەو وڵاتە باسی دەکەن لە سەردەمی مێرکڵدا ئابووری ئەلمانیا گەشانەوەی زۆری بەخۆوە بینییوە داهتی تاکیش لە چاو وڵاتانی ئەوروپا باشتر بووە .




