ئەم ئێوارەیە ٤٢٠ حاجی لەفرۆکەخانەی ھەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون

ھەولێر_تایبهت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،
ئێوارەی ئەمرۆ ٢٢/٩ لەفرۆکەخانەی ھەولێرەوە زیاتر لە ٤٠٠ حاجی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەرێدەکەون و لەشاری سلێمانیشەوە کاروانێکی حاجیانی ھەرێم بۆ ھەمان مەبەست بەرەبەیانی ئەمرۆ سەفەریان کردوە.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: حاجیان لەھۆڵی تایبەتی حەج و عومرەی کوردستان لەشاری ھەولێر پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ئامادە دەبن و بەرێزەوە بەرەو فرۆکەخانە بەرێدەکرێن و لە فرۆکەخانەی ھەولێریش بەرێزان وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری ھەولێر ئامادەی رێورەسمی یەکەم کاروانی حاجیان دەبن.
نەقشبەندی رونیشیکردوە، ئەم پرۆسەیە لەھەردوو فرۆکەخانەکەی کوردستانەوە ھەتا ٢٩ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و تا ئەو کاتە ھەموو حاجیانی ھەرێم کە ئەمساڵ ژمارەیان ٣٧٢٠ حاجیە دەگەنە شاری مەدینە لە عەرەبستانی سعودیە




