به پێی هه‌ندێك ئاماری نافه‌رمی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ به پێی هه‌ندێك ئاماری نافه‌رمی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و لیستی یه‌كه‌مه، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند رێژه‌ی ده‌نگدان 73.9 له‌سه‌د بووه له هه‌ولێر رێژه‌ی ده‌نگدان 71.7 له‌سه‌د بووه له سلێمانی رێژه‌ی ده‌نگدان 73 له سه‌د بووه له دهۆك رێژه‌ی ده‌نگدان 76.4له‌سه‌د بووه. سه‌ربه‌ست مسته‌فا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند هه‌ر ده‌رئه‌نجامێك راگه‌یاندرابێت گوزارشت له كۆمیسیۆن ناكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان لیستی 110 ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر و دهۆك لیستی یه‌كه‌مه و له سلێمانی و گه‌رمیانیش سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێناوه. وەکو هەندێک ئاماژەی سەرەتایی و نا فەریش پێدەچێت بزوتنەوەی گۆڕان پلەی دووەم و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پلەی سێیەم بەدەست بهێنن . دوێنێ شەو لە شاری هەولێر بەسەدان کەس بۆ دەربڕینی خۆشحالی بۆ سەرکەوتنی لیستی ١١٠ تا درەنگانی شەو لە شەقامە گشتییەکاندا ئاهەنگیان ساز کرد .




