٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە سەركەوتنی هەرێمی كوردستانە و دەستكەوتێكی مەزنیشە بۆ گەلەكەمان

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بە بۆنەی كۆتایهاتنی سەركەوتووانەی پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خەڵكی سەربەرزی كوردستان دەكەم. سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە سەركەوتنی هەرێمی كوردستانە و دەستكەوتێكی مەزنیشە بۆ گەلەكەمان. داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتییە بەڕێزەكان دەكەم هێمنی و تەبایی كوردستان بپارێزن و لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئاسوودەیی خەڵك هەموو جۆرە تەقەیەكی خۆشی ڕابگیرێت و هەروەها هەموو لایەكیش ڕێز لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بگرن كە لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕادەگەیێنرێت.

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

21ـی 9ـی 2013

هەواڵی پەیوەندیدار