به‌په‌له.. ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى له بنكه‌كانى ده‌نگدان ماونه‌ته‌وه به‌بێ ڕه‌چاوى كات ده‌نگ ده‌ده‌ن

هه‌ولێر _ KDP.info/ سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له كاتى خۆى هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له هه‌رقوتابخانه‌یه‌ك هاووڵاتیان ده‌نگى خۆیان نه‌دابێت و له چاوه‌ڕوانى ده‌نگدان بن ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن .
سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 5ى ئێواره كۆتاى پرۆسه‌ى ده‌نگدانه، هه‌روها گوتى : ئه‌و كاته درێژ ناكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى له بنكه‌كانى ده‌نگدانن به‌بێ ڕه‌چاوكردنى ته‌واو بوونى كاته‌كه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن .




