هه‌فته‌ی داهاتوو فۆرمی دامه‌زراندن دابه‌ش ده‌كرێت
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو فۆرمی دامه‌زراندن له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت، پشكی شێریش بۆ ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگه و ئاماده‌ییه‌كان ده‌بێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای بریاردان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 17هه‌زار كه‌س هاووڵاتیان ده‌توانن له‌رێگای لێژنه‌ی تایبه‌ت له پارێزگاكانه‌وه فۆرمی تایبه‌ت پربكه‌نه‌وه، محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ڕۆژی (10-7-2012) فۆرمی دامه‌زراندن له‌هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت، دامه‌زراندیش بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگه و ده‌رچوانی ئاماده‌ییه‌كان و هاووڵاتیانی ئاساییه و ده‌توانن فۆرم پڕبكه‌نه‌وه.
گوتیشی:"به‌پێی پێداویستی میلاكات (17) هه‌زاركه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا داده‌مه‌زرێن".
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ ڕاییكردنی كاروباری دامه‌زراندن سه‌ره‌رای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا، لیژنه له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنراوه.




