كاندیدێكى گۆڕان له هه‌ڵه‌بجه به‌ناو خه‌ڵكدا ده‌گه‌ڕێت و داوایان لێده‌كات ده‌نگى پێبده‌ن

هه‌ولێر _ KDP.info/ چاودێرێكى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه كاندیدێكى گۆڕان خروقاتى یاسایى ئه‌نجام داوه و داوا له خه‌ڵك ده‌كات ده‌نگى پێبده‌ن.
هه‌ردى حوسێن چاودێرى بنكه‌ى یه‌كى هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵه‌بجه به KDP.info ى ڕاگه‌یاند : كه‌مێك پێش ئێستا كاندیدێكى گۆڕان به شێوه‌یه‌كى نایاسایى له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌گه‌ڕێت و داواى ده‌نگدان ده‌كات، هه‌روه‌ها گوتى : به‌به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیى ئه‌و كاندیده وێنه گیراوه چۆن كارتى خۆى دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.




